ئەستێرەی جیهانی لیۆناردۆ دیکاپریۆ، کە ساڵانێکی زۆر وەک “خاسرێکی هەمیشەیی ئۆسکار” لە ئینتەرنێتدا گاڵتەی پێ دەکرا تا فیلمی “The Revenant”ـی ساڵی 2015، ئێستا ئامادەکاری دەکات بۆ نمایشکردنەوەی فیلمەکە لە شاشە زەبەلاحەکانی ئایماک؛ بەبۆنەی تێپەڕبوونی 10 ساڵ بەسەر بەرهەمهێنانیدا.
بڕیارە نمایشەکە لە کۆتایی مانگی شوبات لە چەندین وڵاتی جیهان دەستپێبکات.
هاوکات دیکاپریۆ ئەمساڵ بۆ هەشتەمین جار پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار، بۆ باشترین ئەکتەر لە فیلمی “One Battle After Another” لە دەرهێنانی پۆڵ تۆماس ئەندەرسۆن.
دیکاپریۆ دەڵێت: “من ئاشقی کارەکەشم و ئەوەی بۆم گرنگە بەشداریکردنە لە فیلمە نەمرەکاندا”.
بڕیارە 98ـەمین خولی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە 15ـی ئازاری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، تێیدا دیکاپریۆ جارێکی دیکە چاوی لە وەرگرتنی خەڵاتە زێڕینەکەیە، لەکاتێکدا فیلمە کۆنەکەی دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ ناو هۆڵەکانی سینەما بۆ ئەوەی بینەران چێژ لەو ڕۆڵە مێژووییەی ببیننەوە.

