zagros news agency

بانکی نێوەندیی سووریا بارێکی نوێی دراوی وڵاتەکەی لە ڕووسیا وەرگرتووە

بەرپرسێکی حکومیی سووریا ڕایگەیاندووە بانکی نێوەندیی سووریا بارێکی نوێی دراوی خۆجێیی ئەم وڵاتەی، لیرەی سووریا، کە لە ڕووسیا چاپ کراوە، وەرگرتووە و چاوەڕوان دەکرێت باری زیاتریش لە داهاتوودا لە ڕووسیاوە بۆ ئەم وڵاتە بنێردرێت.
ئەم ئاڵوگۆڕانە نیشانەیەکی نوێی باشتربوونی پەیوەندییەکان لە نێوان مۆسکۆ و فەرمانڕەوایانی نوێی سووریا دادەنرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی گوتووە ئەم بارە دراوە نەختینەیە لە ڕێگەی فڕۆکەوە بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشق و دواتر لەلایەن چەندین کامیۆنەوە بۆ بانکی نێوەندیی سووریا گوازراوەتەوە.
سووریا لە سەرەتای شەڕی نێوخۆی ١٣ ساڵەی ئەم وڵاتەوە، گرێبەستێکی چەند ملیۆن دۆلاری بۆ چاپکردنی دراوی خۆی لەگەڵ ڕووسیا مۆر کردووە.
پێش ئەوە، ئەم وڵاتە لەم بوارەدا گرێبەستێکی لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیاکانی سەر بە بانکی ناوەندیی نەمسا هەبوو و ئەویش بەهۆی گەمارۆکانی ئەورووپا هەڵوەشێنرایەوە.
ڕوون نییە ئایا گرێبەستی سووریا و ڕووسیا لەم بوارەدا هەر بەردەوامە یان نا، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز پشتڕاستی کردووەتەوە ئەم هاوکارییە هێشتا بەردەوامە.
ڕووسیا لە ماوەی شەڕی نێوخۆی سووریادا، پشتگیریی بەشار ئەسەدی ڕابەری پێشووی ئەم وڵاتەی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح

ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د نوح: خه‌ڵك هه‌یه‌ پارتی نییه‌ به‌ڵام ئاماده‌یه‌ ده‌نگ به‌ لیستی ١٩٠ی پارتی بدات

یاسین

‎ڕووسیا هۆشداری توند دەداتە ئەمریکا لە ئەنجامدانی هەر ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی لە ئێران

سەڵاح