zagros news agency

بێرین سات بە گۆرانییەکی ئینگلیزی و وەرچەرخانێکی نوێی هونەری دەگەڕێتەوە

ئەستێرەی تورکیا، بێرین سات، کە لە ناو هەوادارانی کورددا بە کەسایەتی “سەمەر” ناسراوە، هەنگاوێکی نوێ و جیاوازی لە کاروانی هونەریدا نا. 

 

بێرین نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی «capitalizoo» بڵاوکردەوە، کە گۆرانییەکی بە زمانی ئینگلیزییە و بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ وێنەگیراوە. ئەم بەرهەمە هەر زوو دوای بڵاوبوونەوەی، دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبوو و ژمارەیەکی زۆر بینەری لە پلاتفۆرمە جیاوازەکاندا تۆمار کرد، کە ئەمەش نیشانەی سەرکەوتنی ئەو ئەستێرەیەیە لە جیهانی موزیکدا.

 

بێرین سات، کە بە یەکێک لە بەناوبانگترین ئەکتەرەکانی تورکیا دادەنرێت، مێژوویەکی پڕ لە سەرکەوتنی لە بواری نواندندا هەیە. 

 

دیارترین کاری ئەو، زنجیرە درامای “عەشقی قەدەغە” (Aşk-ı Memnu) بوو کە لە 2008 نمایشکرا و ناوبانگێکی جیهانی بۆ پەیدا کرد. 

 

ئەو درامایە، کە لە ڕۆمانێکی کلاسیکی تورکییەوە وەرگیرابوو، باس لە چیرۆکێکی ئەوینداریی ئاڵۆز و قەدەغەکراو دەکات لە نێوان “سەمەر” و “موهەنەد” (کیڤانچ تاتلیتوغ) لە ماڵی عەدنان بەگی دەوڵەمەند.

ڕووداوەکان بە شێوەیەکی تراژیدی و شۆککەر کۆتاییان هات، کە تا ئێستاش لە مێشکی بینەراندا ماوەتەوە. ئێستا بێرین بەم گۆرانییە نوێیەی، سەلماندی کە تەنها ئەکتەرێکی لێهاتوو نییە، بەڵکو لە جیهانی گۆرانیشدا خاوەن ستایل و دەنگی تایبەتی خۆیەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە نواندنەوە بۆ دەرهێنان؛ ئەستێرەکانی هۆڵیوود جیهانی سینەما دەگۆڕن

ART

ماکۆڵی کەڵکین مەرجی هەیە بۆ گەڕانەوەی بۆ “Home Alone”

ART

داهاتی “A Minecraft Movie” لە سینەماکاندا

ART