zagros news agency

لە ماوەیەکی نزیکدا خوێندنی ماستەر و دکتۆرا جارێکی دیکە لە کوردستاندا ده‌كرێته‌وه‌

ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ماوەیەکە ژمارەیەک لە قوتابییان گلەییان هەیە و دەنگێکی ناڕەزایی بەرز بۆتەوە لە هەمبەر بابەتی داخستن یان کردنەوەی چەند بەشێکی زانستی لە زانکۆ ئەهلییەکان بە تایبەتی، هەروەها چەند ڕۆژێکیشە قوتابییان کۆمەڵ کۆمەڵ دەچنە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەم بارەوە. ئێمە لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ دروستبوونی هۆکاری ئەو گلەییانەی کە پەیوەندی بە وەرگرتنی ژمارەیەک لە قوتابییان هەیە لە بەشە زانستییەکان و هەروەها هەڵسەنگاندنی ئەو بەشە زانستییانەی کە لە زانکۆ ئەهلییەکان کراوەتەوە.

گوتیشی: لەو چوارچێوەیەدا ئێمە هەوڵی تەواومان داوە بۆ کردنەوەی بەشە زانستییەکان، بەڵام دەبێت بە پێی ئەو ڕێکار و بنەما زانستییانە بێت کە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەسەندی کردووە و بەپێی ئەو یاسایانەی کە لە هەرێمی کوردستاندا پەیڕەو دەکرێن.

وەزیری خوێندنی باڵا ڕاشیگه‌یاند: لەم چوارچێوەیەدا هیچ قوتابی و خوێندکارێک مافی نافەوتێت و هەموو لایەنێکی ئەم کێشەیە لەبەرچاو دەگیرێت.

ئارام محەمەد، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئێستا گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی هەڵسەنگاندن بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا خوێندنی ماستەر و دکتۆرا جارێکی دیکە لە کوردستاندا بکرێتەوە و بە پێی ئەو هەڵسەنگاندنە زانستییانەی کە لەبەردەستیاندایە هەموو ئامادەکارییەک دەکرێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو پرسەش یەکلایی دەبێتەوە.

لەبارەی وەرگرتنی پارە لە پارالێڵ و هەروەها بەشێکی ئەو پارانەی کە لە قوتابییان وەردەگیرێت، ئارام محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پێشتر کۆمەڵێک بڕیار دراوە و ئێستاش هەندێک ڕێکاری دیکە دەگیرێنەبەر بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی ئەو سیستەمە کارگێڕییەی کە زانکۆکانی کوردستان پەیڕەوی دەکەن بتوانن هەم قوتابییان باریان سووک بکرێت بۆ ئەوەی بتوانن پرۆسەی خوێندن تەواو بکەن و هەموو زانکۆکانیش بێ دەستمایە نەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان دەكات

یاسین

ئەمەریکا هۆشداری بەهۆنگ کۆنگ داوە لە ئاسانکاریکردن بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران بە چین

سەڵاح

کەشناسی هەرێم: کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین و کەشێکی بەهاری لە چاوەڕوانیدایە

سەڵاح