zagros news agency

فیلمی “خروج آمن” و سەرکەوتن لە فێستیڤاڵی بەرلین

فیلمی میسری “خروج آمن” (Safe Exit) لە دەرهێنانی محەمەد حەماد، سەرکەوتنێکی گەورەی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین بەدەستبهێنا.

هەموو تکتەکانی فیلمەکە پێش دوو ڕۆژ لە نمایشکردنی فرۆشران و بینەران دوای تەواوبوونی، چەپڵەیەکی زۆریان بۆ لێدا.

فیلمەکە باس لە پاسەوانێکی گەنج دەکات کە تووشی تێکچوونی دەروونی بووە دوای کوژرانی باوکی لەسەر دەستی گروپە تیرۆریستییەکان.

ئەم فیلمە بەرهەمێکی هاوبەشی نێوان میسر، لیبیا، تونس، قەتەر و ئەڵمانیایە.

دەرهێنەر حەماد دەڵێت فیلمەکە باس لە کاریگەری ڕووداوە گەورەکان دەکات لەسەر ژیانی سادەی مرۆڤەکان و شکستی و ترسی مرۆڤ نیشان دەدات. ئەمە تاکە فیلمی میسرییە کە لە خولی ٧٦ی فێستیڤاڵەکەدا کێبڕکێ دەکات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

گەڕانەوەی فیلمی “The Devil Wears Prada” دوای 20 ساڵ

ART

نامەیەکی تایلۆر سویفت بۆ لیام پەین بە 7500 پاوەند فرۆشرا

ART

مۆریس چێستنەت یادی مالکۆڵم جەمال وۆرنەر دەکاتەوە

ART