پێشبینییە سەرەتاییەکان بۆ خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەر لە ساڵی ٢٠٢٦دا کێبڕکێیەکی توند نیشان دەدەن.
بەپێی داتاکانی پلاتفۆرمی “Kalshi”، تیمۆسی شالامێ بە ڕێژەی ٧٩٪ لە پێشەوەی هەموو ئەکتەرەکانە بۆ ڕۆڵەکەی لە فیلمی “Marty Supreme”.
لە دوای ئەویش لیۆناردۆ دیکاپریۆ دێت بە ڕێژەی ١٠٪ و مایکل بی جۆردن بە ٨٪. هەوادارانی سینەما دابەش بوون؛ هەندێکیان پێیان وایە شالامێ شایستەی ئەو سەرکەوتنەیە، بەڵام هەندێکی تریان پێیان وایە ڕێژەی ٧٩٪ زۆر مبالغەی تێدایە و دەبێت شەوی ئۆسکار پڕ بێت لە سوپرایز.
ئەم کێبڕکێیە دوای ساڵێکی پڕ لە فیلمی بەهێز دێت، و هەمووان چاوەڕێن ببینن ئایا شالامێ دەتوانێت یەکەم خەڵاتی ئۆسکاری ژیانی بەدەست بهێنێت یان نا.

