ڕاپۆرتە نوێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەستێرەی ناودار سامیۆل ئێڵ جاکسۆن لە دانوستاندایە بۆ بەشداریکردن لە فیلمی “The Batman Part II” کە بڕیارە لە ساڵی 2027 نمایش بکرێت.
ئەم هەواڵە بووەتە جێی سەرنج، چونکە جاکسۆن یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی جیهانی مارڤڵ و ڕۆڵی “نیک فیوری” بینیوە. هەندێک لە هەواداران نیگەرانن لەوەی کە ئەکتەرانی مارڤڵ خەریکە جیهانی دی-سی(DC) داگیر دەکەن، بەتایبەت دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بەشداریکردنی سێباستیان ستان و سکارلێت جۆهانسن.
یەکێک لە بینەران بە گاڵتەجاڕییەوە نووسیویەتی: “دی-سی خەریکە ئەکتەرانی مارڤڵ وەک بەردەکانی ئینفینیتی کۆدەکاتەوە”.
فیلمەکە لە دەرهێنانی مات ڕیڤزە و ڕۆبێرت پاتینسۆن ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت، و وا بڕیارە لە 1ـی تشرینی یەکەمی 2027 بکەوێتە سەر پەردەی سینەماکان.

