zagros news agency

خۆشنووسی شیت مەخمووری کۆچی دوایی کرد

خۆشنووسی ناسراوی کورد، شیت مەخمووری ئەمڕۆ دووشەممە لە تەمەنی 60 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. بەو هۆیەوە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و هاوڕێ و دۆستانی دەکات.

شیت حاجی سەلیم مەخمووری ناسراو بە “شیت مەخمووری”، ناوێکی دیاری هەولێر بوو، ئەو یەکێک هونەرمەندانە بوو، هونەرەکەی کردبووە هونەری خەڵک و بە کردەوە خستبووییە خزمەتی خەڵکەوە.

شیت مەخمووری، لە خێزانێکی کوردپەروەر پەروەردەبوو، برایەکی شەهید بووە و خۆیشی لە 1981 لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر کراوە و دواتر لە ئەبوغرێب زیندانی بووە.

لە ماوەی ژیانیدا، بەهرەی خۆشنووسییەکەی وایکردبوو، ببێتە خۆشەویستی خەڵک و هەمیشە وەک خۆشەویستی بۆ هونەرەکەی فلچەی بەکاردەهێنا.

یاد و یادگاری هونەرمەندی کۆچکردوو شیت مەخمووری هەمیشە زیندوو بمێنن و ناوە گەشەکەی لە مێژووی هونەری خۆشنووسی لە هەولێردا بۆ هەمیشە بە نەمری دەمێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشانگەی شێوەكاریی خێرخوازیی نێودەوڵەتی بۆ 56 هونەرمەند كرایەوە

ART

عەبدولفەتاح عەلی دامەزرێنەری سەنتەری قاهیرە بۆ توێژینەوەی کوردی کۆچی دوایی کرد

ART

وادەی بڵاوکردنەوەی وەرزی کۆتایی زنجیرەی “Mayor of Kingstown” ئاشکرا کرا

ART