zagros news agency

خەڵاتەکانی “سیزار” 2026 لە پاریس دابەشکران

1مینی خەڵاتەکانی “سیزار” بۆ سینەمای فەرەنسا لە هۆڵی “ئۆڵۆمپیا” لە پاریس بە ئامادەبوونی ئەستێرە و سینەماکاران بەڕێوەچوو.

لەم خولەدا، فیلمی “پەیوەندی” لە دەرهێنانی کارین تاردیۆ توانی خەڵاتی باشترین فیلم بەدەستبهێنێت. هەروەها خەڵاتی باشترین سیناریۆی وەرگیراو و باشترین ئەکتەری کچی پاڵپشتی بۆ هەمان فیلم بوو. لە لایەکی دیکەوە، لیا دروکەر وەک باشترین ئەکتەری کچ و لۆران لافیت وەک باشترین ئەکتەری کوڕ دەستنیشان کران.

ئەمساڵ دابەشبوونی خەڵاتەکان هاوسەنگ بوو؛ فیلمی “شەپۆلی نوێ” (The New Wave) کە کاندیدی 10 خەڵات بوو، توانی 4 خەڵات بباتەوە، کە گرنگترینیان خەڵاتی باشترین دەرهێنان بوو بۆ ڕیچارد لینکلیتەر.

ڕۆژنامەی “لۆفیگارۆ” ئاماژەی بەوە کرد کە ئەنجامەکان ڕەنگدانەوەی هەمەجۆریی سینەمای فەرەنسان، چونکە هیچ فیلمێک بە ڕەهایی زاڵ نەبوو بەسەر خەڵاتەکاندا. کارین تاردیۆ لە وتەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەم دابەشبوونە نیشانەی زیندوویی و جوانیی بەرهەمە سینەماییەکانی ئەمساڵە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەیت وێنسڵێت: نزیکەی ١٠ ساڵ بیری لە کاری دەرهێنان کردووەتەوە

ART

ڕەخنەگرانی جیهانی ستایشی بۆ فیلمی نوێی کریستۆفەر نۆلان دەکەن

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART