zagros news agency

هاری ستایڵز دوای سێ ساڵ بە ئەلبومێکی نوێوە گەڕایەوە

ئەستێرەی ناوداری جیهانی و براوەی خەڵاتی گرامامی، هاری ستایڵز، دوای سێ ساڵ دابڕان لە کاری هونەری، جارێکی تر گەڕایەوە نێو تیشکی مێدیاکان.

ستایڵز لە کاتی ئاهەنگی  “Actor Awards 2026”ـدا یەکەم نمایشی ڕاستەوخۆی بۆ گۆرانییە نوێیەکەی بەناوی “Aperture”  ئەنجامدا، کە بە “پڕ لە وزە و کاریزما” وەسف کرا.

ئەم گۆرانییە سەرەتایەکە بۆ ئەلبومی چوارەمی بەناوی “Kiss All the Time. Disco, occasionally” کە بڕیارە لە 6ـی ئاداری داهاتوودا بڵاوبکرێتەوە.

هاوکات لەگەڵ ئەم گەڕانەوەیەدا، هەوادارانی ستایڵز لە شاری لەندەن تێبینی پۆستەری ڕیکلامی گەورەیان کردووە کە لۆگۆی کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی لەسەرە، ئەمەش دەنگۆی ئەوەی دروستکردووە کە ئەگەر هەیە ستایڵز گرێبەستی بۆ دروستکردنی فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەبارەی ئەلبوومە نوێیەکەی واژۆ کردبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

ئەکتەرانی “Now You See Me 3” بۆ فیلمەکە فێری جادوو بووین

ART

پەیامی پیرۆزبایی وەزیری ڕۆشنبیری بۆ یادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد

ART