zagros news agency

پینک لەپێناو خەونی کچەکەی لە کالیفۆرنیاوە بەرەو نیویۆرک کۆچ دەکات

ئەستێرەی جیهانی پۆپ پینک (Pink) بڕیارێکی چارەنووسسازی بۆ ژیانی تایبەتی و خێزانیی خۆی داوە، ئەویش گواستنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونیەتی لە کەناراوەکانی ڕۆژئاواوە بۆ کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا.

 

ئەم خانمە هونەرمەندە تەمەن 46 ساڵە لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی “The Kelly Clarkson Show”، ئاشکرای کرد کە بە فەرمی لەگەڵ خێزانەکەی لە نیویۆرک جێگیر بوون. پینک بە شێوەیەکی تەنزئامێز ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم بڕیارە قورسەی تەنیا لەبەر ئەوە داوە چونکە “دایکێکی ناوازەیە” و دەیەوێت پاڵپشتییەکی تەواوی کچەکەی، “ویڵۆ” بکات کە خولیایەکی زۆری بۆ کاری شانۆ و نواندن هەیە لەسەر ستەیجەکانی برۆدوەی.

 

پینک کە پێشتر لە کێڵگەیەکی گەورە لە باشووری کالیفۆرنیا لەگەڵ هاوسەرەکەی کاری هارت دەژیا، ئێستا لاپەڕەیەکی نوێی لە ژیانی لە ناو جەنجاڵییەکانی نیویۆرک هەڵداوەتەوە.

 

ئەم گواستنەوەیە هاوکات بوو لەگەڵ بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەک کە باس لەوە دەکەن بینک جێگەی کێڵی کڵارکسۆن دەگرێتەوە لە پێشکەشکردنی بەرنامە بەناوبانگەکەی، بەتایبەت کە کڵارکسۆن بڕیاریداوە دوای حەوت وەرز کۆتایی بە بەرنامەکەی بهێنێت. بەڵام بینک لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لە ئینستاگرام هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە ئامادەبوونی لەوێ تەنها بۆ پشتیوانیکردنی هاوڕێیەکی نزیکی بووە.

 

ئێستا بینک و هاوسەرەکەی کە نزیکەی بیست ساڵە پێکەوەن، ژیانێکی نوێ بۆ هەردوو منداڵەکەیان (ویڵۆ و جەیمسۆن) لە پایتەختی هونەری جیهان دابین دەکەن.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ماری بێت هێرت لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ART

مەراسیمێک بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کارەکانی پڕۆژەی مەزنی زارەکیی موکریان سازکرا

دڵشاد

سەلام عەبدوڵڵا چیرۆکی ڕاکردن لە زیندانی بەعس و گەیشتن بە شۆڕشی گێڕایەوە

ART