zagros news agency

جێنیفەر لۆپێز ڕێڕەوێکی سەربەخۆ لە هۆڵیوود دەگرێتە بەر

جێنیفەر لۆپێز بڕیاریدا گۆڕانکاری لە شێوازی کارکردنیدا بکات و کۆتایی بە هاوبەشییە بەرهەمهێنانەکەی لەگەڵ بێن ئەفلێک و مات دیمۆن هێنا. بەپێی ڕاپۆرتەکان، لۆپێز بە بێدەنگی لە ستۆدیۆی “Artist Equity” جیا بووەتەوە، کە لەلایەن ئەفلێک و دیمۆنەوە دامەزرابوو.

 

ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە کە فیلمەکانی“Unstoppable” و “Kiss of the Spider Woman” نەیانتوانی سەرکەوتنێکی دارایی گەورە بەدەستبهێنن، سەرەڕای ئەوەی لە ڕووی هونەرییەوە ستایش کران.

 

بۆ نموونە فیلمی دووەمیان تەنیا دوو ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە لە کاتێکدا تێچووەکەی 30 ملیۆن بوو، ئەمەش وایکرد لۆپێز پێداچوونەوە بە هاوبەشییەکانیدا بکات.

 

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم جیابوونەوەیە زیاتر ڕەهەندێکی بازرگانی و پراکتیکی هەیە نەک تەنیا پەیوەست بێت بە جیابوونەوەی لۆپێز لە ئەفلێک.

 

لۆپێز ئێستا دەیەوێت بە سەربەخۆیی کار بکات و پڕۆژەی داهاتووی بە ناوی “Office Romance” ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی نێتفلێکسەوە بڵاودەکاتەوە، بەبێ بەشداری ستۆدیۆکەی ئەفلێک و دیمۆن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Xreal بە هاوکاری گووگڵ چاویلکەی ژیری Project Aura ڕادەگەیەنێت

یاسین

کۆمپانیای samsung کاتژمێرێکی زیرەکی نمایش کرد

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح