zagros news agency

زەندایا وەڵامی دەنگۆکانی هاوسەرگیریکردنی لەگەڵ تۆم هۆڵاند دایەوە

ئەستێرەی ئەمریکی زەندایا لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی “Jimmy Kimmel Live” بۆ ناساندنی فیلمە نوێیەکەی بەناوی “The Drama”، وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە باس لە هاوسەرگیریکردنی نهێنی لەگەڵ تۆم هۆڵاند دەکەن.

زەندایا بە پێکەنینەوە باسی لەو وێنانە کرد، بە ژیری دەستکرد دروستکراون و وەک وێنەی ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەو بڵاوکراونەتەوە. ئەو ئاماژەی بەوە کرد، تەنانەت هەندێک لە خزمەکانی باوەڕیان بەو وێنانە کردووە و لێی زویر بوون کە بۆچی بانگهێشت نەکراون.

بۆ گاڵتەجاڕی و ڕوونکردنەوەی زیاتر، زەندایا ڤیدیۆیەکی کورتی نیشانی بینەران دا کە تێیدا دەردەکەوێت لە فیلمە نوێیەکەیدا هاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆبێرت پاتینسن دەکات، بەڵام بە ژیری دەستکرد دەموچاوی تۆم هۆڵاندی خستووەتە سەر پاتینسن.

هەرچەندە زەندایا لە ئاهەنگی “Essence” بە نیشاندانی ئەڵقەیەک ئاماژەی بە پەیوەندییەکەی کرد، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی هاوسەرگیری ڕانەگەیاندووە.

ئەم ڕوونکردنەوەیەی زەندایا جارێکی دیکە تیشکی خستەوە سەر مەترسییەکانی بەکارهێنانی ژیری دەستکرد لە شێواندنی ڕاستییەکان و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست دەربارەی ژیانی تایبەتی ناوداران.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر بەڵگەفیلمی “ئەو ڕۆژەی خۆر هەڵنەهات” نمایشکرا

ART

جەیمس کامیرۆن “ئاڤاتار” دەکاتە ئەنیمەیشن

ART

فیلمە نوێیەکەی لیۆناردۆ دیکاپریۆ بە دەستکەوتێکی گەورەوە نمایشکرا

ART