zagros news agency

وادەی نمایشکردنی بەشی سێیەمی فیلمی “Dune” دیاریکرا

کۆمپانیای وارنەر برۆس بە فەرمی ڕایگەیاند کە بەشی سێیەمی فیلمی جیهانی “Dune: Part Three” کە بە ناوی (Dune: Messiah) ناسراوە، لە 18ـی کانوونی یەکەمی داهاتوو لە سینەماکانی جیهان نمایش دەکرێت.

 

دەرھێنەری جیهانی، دێنیس ڤیلنۆڤ، دەستی بە وێنەگرتنی یەکەم دیمەنەکانی فیلمەکە لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا کردووە.

 

ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە کۆمپانیاکە بڕیاریدا وێنەگرتن پێش بخات بۆ مانگی تەممووزی ساڵی ڕابردوو (2025) لە جیاتی مانگی ئەیلوول، ئەمەش بۆ خێراکردنی کارەکان.

 

ڤیلنۆڤ کارەکان بە چڕی بەڕێوە دەبات و وێنەگرتنەکە لە چەندین شوێنی جیاواز دەبێت و چەند مانگێک دەخایەنێت.

 

لەم بەشەدا ئەستێرەکانی وەک تیمۆتی شالامێت، زێندایا، فلۆرێنس پیو، جەیسۆن مۆموا، خافێر باردیم و ئانیا تایلۆر جۆی بەشدارن. ئەم فیلمە درێژەپێدەری سەرکەوتنە گەورەکانی بەشەکانی پێشووە و چاوەڕوانییەکی زۆری لێ دەکرێت لەلایەن هەوادارانی سینەماوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

“Full Name” خەڵاتی باشترین کورتە فیلم وەردەگرێت

ART

ئەلند حازم بەرهەمێکی نوێی بەناوی “ئاڵا زەر” بڵاوکردەوە

ART

جۆدی فۆستەر: ڕۆبەرت دی نیرۆ بێزارکەرترین کەس بوو

ART