zagros news agency

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

بۆ هەڤاڵی بەڕێز (ئارام جەباری)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو(مەهدی ئەحمەد مامە جەباری) مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ١٨ئاداری ۲۰۲٦

هەواڵی پەیوەندیدار

مايلى سايرس ئەلبوومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

ART

گرنگیی بەشداریی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی لە کۆڕبەندی ئەنتالیا

دڵشاد

توێژینەوەیەک: ژیریی دەستکرد زیاتر ڕەخنە لە سەرکردە ڕۆژئاوایییەکان دەگرن تا دیکتاتۆرەکان

سەڵاح