فیلمی نوێی “They Will Kill You” لە دەرهێنانی کیریل سۆکۆلۆڤ، لە فێستیڤاڵی SXSW نمایش کرا و سەرنجی ئامادەبووانی ڕاکێشا.
ئەم فیلمە کە تێکەڵەیەک لە ترس و کۆمیدیایە، باس لە کچێک کە وەک کارگوزار لە هۆتێلێکی تەمومژاوی لە نیویۆرک دادەمەزرێت.
زۆری پێ ناچێت دەردەکەوێت هۆتێلەکە بنکەی گروپێکی شەیتانپەرستە و دەیانەوێت ئەو کچە تەنیا وەک قوربانییەک بەکاربهێنن.
سۆکۆلۆڤ ڕایگەیاند، هەوڵیداوە فیلمەکە تەنیا وەک کارێکی کلاسیکی و دووبارە نەبێت، بەڵکو شێوازێکی شێتانە و ئۆریجیناڵی هەبێت.
ئەکتەرانی وەک پاتریشیا ئارکێت و هیثەر گراهام بەشدارن و ستایشی سیناریۆکەیان کردووە. گراهام دەڵێت، فیلمەکە تەنیا سەرنجی نەخستووەتە سەر پیاوان، بەڵکو کارەکتەری مێینەی بەهێزی تێدایە کە دەتوانن لە جەنگە خوێناوییەکاندا خۆیان بگرن.
کۆمپانیای وارنەر برۆس بڕیارە لە 27ـی ئازاردا فیلمەکە لە سینەماکان نمایش بکات. ئەم بەرهەمە بەهۆی دیمەنە ئەکشن و خوێناوییە جیاوازەکانییەوە چاوەڕوانییەکی زۆری لێ دەکرێت.

