zagros news agency

دوایین وەرزی زنجیرەی “Hacks” پێشکەش دەکرێت

پلاتفۆرمی HBO بە بڵاوکردنەوەی وردەکاری نوێ لەبارەی وەرزی پێنجەمی زنجیرە درامای کۆمیدی “Hacks” هەوادارانی تووشی شۆک کرد، کاتێک ڕایگەیاند ئەم وەرزی کۆتایی دەبێت و لە 9ـی نیسانی داهاتوو پەخش دەکرێت.

 

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر باس لە ئەگەری بەرهەمهێنانی وەرزی شەشەم دەکرا. هاوکات لەگەڵ ئەم هەواڵەدا، هەڵوێستە سیاسی و مرۆییەکانی ئەکتەری سەرەکی زنجیرەکە “هانا ئینبیندەر” جارێکی تر بوونەوە جێی سەرنج.

 

هانا کە لە رێوڕەسمی خەڵاتەکانی ئێمی داوای ئازادی بۆ فەڵەستین کرد، جەختی کردەوە، وەک جوولەکەیەک ئەرکی سەرشانییە جیاوازی بکات لە نێوان ئاینی جوو و دەوڵەتی ئیسرائیل. ئەو ئاماژەی بەوەدا کە هاوڕێکانی وەک پزیشک لە غەزە کار دەکەن بۆ هاوکاری ژنان و منداڵان.

 

هەروەها هانا یەکێکە لەو 3900 کەسایەتییەی هۆڵیوود کە واژۆی لەسەر نامەیەکی کراوە کردووە بۆ بایکۆتکردنی دامەزراوە سینەماییەکانی ئیسرائیل کە تێوەگلاون لە تاوانەکانی دژ بە گەلی فەڵەستین.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێتفلێکس مافی فیلمە نوێیەکەی “تۆمی وێرکۆلا” بەدەست دەهێنێت

ART

حەمید هیراد دەنگخۆشەکەی ئێران و دۆستە نزیکەکەی کورد کۆچی دوایی کرد

ART

داهاتی بەشی چوارەمی “John Wick” لە سینەماکاندا

ART