zagros news agency

گۆرانیی “Life Goes On” یەک ملیار بیسەری لە سپۆتیفای تێپەڕاند

کۆمپانیای “بیگ هیت میوزیک” ڕایگەیاند کە گۆرانی “Life Goes On”ی گرووپی بەناوبانگی کۆری “BTS” سنووری یەک ملیار گوێگرتنی لەسەر سەکۆی جیهانی “Spotify” تێپەڕاند.

 

ئەمە شەشەمین کاری هونەری گرووپەکەیە کە دەگاتە ئەم ژمارە پێوانەییە. گۆرانییەکە لە تشرینی دووەمی 2026 و لە سەردەمی کەرەنتینەی کۆرۆنادا بڵاوکرایەوە، کە پەیامێکی مرۆیی بۆ هاوسۆزی و تێپەڕاندنی قەیرانەکان لەخۆ گرتبوو.

 

ئەم بەرهەمە لە کاتی بڵاوکردنەوەیدا مێژووی تۆمار کرد و بووە یەکەم گۆرانی بە زمانی کۆری کە ڕاستەوخۆ پلەی یەکەمی لیستی “Billboard Hot 100” بەدەستبهێنێت.

 

هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەلبوومە نوێیەکەیان بە ناوی “Arirang” لە 20ـی ئازاردا، گۆرانییەکە دووبارە گەڕاوەتەوە ناو لیستە جیهانییەکان.

 

ئەم سەرکەوتنە بەڵگەیەکی دیکەیە لەسەر جەماوەریی بوونی گرووپەکە لە ئاستی جیهاندا، سەرەڕای ئەوەی گۆرانییەکە چەند ساڵێک لەمەوبەر بڵاوکراوەتەوە، بەڵام هێشتا وەک یەکێک لە پڕبیستەرترین کارە هونەرییەکان دەمێنێتەوە و گوزارشت لە هیوا و بەردەوامی ژیان دەکات.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەواڵگریی سوپای ئیسرائیل: بازنەی هێرشەکانمان بۆ دەرەوەی تاران فراوان دەکەین

یاسین

لە تورکیا جەهەپە پێش ئاکپارتی کەوتەوە

سەڵاح

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە: ئێران تووشی قەیرانی وزە بووە

یاسین