zagros news agency

زنجیرەیەکی ترسناک دەبێتە خاوەنی زۆرترین بینەر لە پلاتفۆرمی نێتفلێکس

زنجیرەی “Something Very Bad Is Going to Happen” توانی سەرنجی ملیۆنان بینەر بۆ لای خۆی ڕابکێشێت و ببێتە یەکێک لەو 10 کارە هونەرییەی کە لەم هەفتانەی دواییدا زۆرترین بینەریان هەبووە.

 

ئەم زنجیرەیە لە جۆری ترسناکی دەروونییە و باس لە چیرۆکی کچ و کوڕێک دەکات کە خەریکی ئامادەکاری هاوسەرگیری دەبن، بەڵام دوای چوونیان بۆ ماڵی خێزانی زاوا، ژیانیان دەگۆڕێت بۆ کابوسێکی ترسناک. لەوێدا ڕووبەڕووی نەفرەتێکی کۆن و مردنی گوماناوی دەبنەوە کە هەموو خێزانەکە هەڕەشەی لێ دەکرێت.

 

ئەم بەرهەمە کە لە 8 ئەڵقە پێکدێت، لەلایەن ڕەخنەگرانەوە ستایشێکی زۆری کراوە و لە ماڵپەڕی Rotten Tomatoes پلەی 86%ی بەدەست هێناوە.

 

کامێلا مۆرۆن و ئادەم دیمارکۆ ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن و بەردەوام بە نواندنە بەهێزەکەیان جەوێکی پڕ لە ترس و دڵەڕاوکێ بۆ بینەر دروست دەکەن.

 

زنجیرەکە بە قووڵی دەچێتە ناو لایەنە تاریکەکانی پەیوەندییە مرۆییەکان و متمانە، ئەمەش وای کردووە ببێتە باس و خواستی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سەرکەوتنێکی گەورەی بازرگانی بۆ نێتفلێکس بەدەستبهێنێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “A Minecraft Movie” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

دوو ئافرەت دزی لە دوکانێکی زێرەنگەری دەکەن

یاسین