zagros news agency

تۆمەتی نوێ بۆ سەر مایکڵ جاکسن؛ خێزانێکی نزیک لەو نهێنییەکان ئاشکرا دەکەن

دوای ساڵانێکی زۆر لە کۆچی دوایی، ناوی مایکڵ جاکسن، ئەستێرەی جیهانیی پۆپ، جارێکی دیکە گەڕایەوە نێو باس و خواسی خەڵک. ئەمەش دوای ئەوەی چوار خوشک و برای خێزانی “کاسکیۆ” کە زۆر لە جاکسۆنەوە نزیک بوون، لە بەرنامەی “60 خولەکی ئوسترالیا” دەرکەوتن و تۆمەتی قورسیان ئاراستە کرد.

ئەو خوشک و برایانە ڕایانگەیاند، جاکسن ناوبانگ و دەسەڵاتی خۆی بەکارهێناوە بۆ شاردنەوەی ڕەفتارە ئازاربەخشەکانی کە بۆ چەندین ساڵ بەردەوام بووە.

ئاماژەیان بەوە کرد، پەیوەندییان لەگەڵ جاکسن لە ساڵانی هەشتاکانەوە دەستی پێکردووە و وەک بەشێک لە بازنەی نزیکی ئەو بوون، بەڵام ئەم ئەزموونە شوێنەواری دەروونی قورسی لایان جێهێشتووە.

لە سکاڵایەکی یاساییدا، خێزانی کاسکیۆ باسیان لەوە کردووە، جاکسن دیاریی گرانبەها و گەشتی فڕۆکەی تایبەتی بەکارهێناوە بۆ بەدەستهێنانی متمانەیان، هەروەها تۆمەتباریان کردووە بە بەکارهێنانی ماددەی هێورکەرەوە و کحول بۆ کاریگەری دروستکردن لەسەر باری دەروونییان.

لە بەرانبەردا، پارێزەری میراتی مایکڵ جاکسن هەموو ئەم تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و بە هەوڵێک بۆ دەستکەوتی دارایی وەسفی کردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشی حەوتەمی “Scream” بڵاودەکرێتەوە

ART

فیلمی “Elio” لە یەک رۆژدا سێ ملیۆن دۆلار بەدەستدێنێت

ART

سێلینا گۆمێز یەکەم بۆنی تایبەت بە خۆی بڵاوکردەوە

ART