zagros news agency

“پەڕتووکی ڕەنگکردن” ناساندنی کولتووری کوردییە بە منداڵانی کورد لە جیهاندا

شێوەکاری کورد، ئاریان لەتیف، بەشداریی خۆی لە پڕۆژەیەکی هونەری و پەروەردەییدا لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ڕاگەیاند.

پڕۆژەکە لە ژێر ناونیشانی “پەڕتووکی ڕەنگکردن”  و لەلایەن ڕێکخراوی گوڵانەوە جێبەجێ کراوە، ئامانجی سەرەکیی ناساندنی کولتوور، هونەر و جوگرافیای کوردستانە بە منداڵانی کورد لە سەرانسەری جیهاندا.

ئەم پڕۆژەیە کە گەیشتووەتە بەرگی سێیەمی خۆی، تایبەت کراوە بە چیرۆک و ئەفسانە فۆلکلۆرییەکانی کوردی، تێیدا هونەرمەندانی کورد بە دەست و پەنجە ڕەنگینەکانیان تابلۆکانیان نەخشاندووە، تاوەکو منداڵان لە ڕێگەی ڕەنگکردنی تابلۆکان و خوێندنەوەی زانیارییەکان بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی، بە شێوازێکی زیندوو و سەرنجڕاکێش ئاشنای مێژوو و ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان بن.

ئاریان لەتیف لە بارەی ئەم پڕۆژەیەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک دەڵێت: “منداڵان لە ڕێگەی ئەم کارەوە نەک تەنیا هونەر دەبینن، بەڵکو بە شێوازێکی هاوچەرخ پەیوەندییان لەگەڵ ڕەگ و ڕیشەی خۆیان بەهێز دەبێت.”

پڕۆژەکە لەلایەن هونەرمەندان مەریوان جەلال و دڵکەش موراد ڕێکخراوە و ڕیچارد وایڵدینگ، ئەرکی بەرهەمهێنان و مۆنتاژی کارەکەی لە ئەستۆ گرتووە. 

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا: وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێشتا گەورەترین هاوپەیمانمانە

یاسین

مەسرور بارزانی بەردی بناغەی 15 باخچەی ساوایان و قوتابخانە لە قەزای خەبات دادەنێت

یاسین

فوئاد حوسێن و هاکان فیدان چەند پرسێکیان لەناویاندا هەناردەکردنەوەی تاوتوێ کرد

سەڵاح