zagros news agency

نوێترین بەهای زێڕ و زیو لە بازاڕدا

​ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـی تەممووزی 2026، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان ئارامییان بەخۆوە بینی و نرخەکان لەسەر ئاستی جیهانی و بازاڕەکانی ناوخۆدا لە بەرامبەر گۆڕانکارییەکاندا بە جێگیری لە ئاستێکی نزمدا مانەوە.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە بەراورد بە دوێنێ کەمێک هەڵکشا بۆ 4,036.49 دۆلار، یەک کیلۆگرام بە 129,776.01 دۆلارە و یەک گرامیش لەسەر 129.78 دۆلار جێگیر بوو.

​هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخەکانی سەندیکای زێڕنگران، بەهای عەیارەکان لە نزمیدا جێگیر بوون؛ عەیارەی 22 بە 932,190 دینار، عەیارەی 21 بە 889,818 دینار و عەیارەی 18ـیش لەسەر 762,701 دینار جێگیر بوو.

​لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیو کەمێک ڕووی لە پاشەکشە کردەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو هاتووەتە خوارەوە بۆ 57.1 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 1,835.87 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 1.84 دۆلار جێگیر بووە.

​شروڤەکارانی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن، مانەوەی نرخەکان لەم مەودا نزمەدا بەهۆی چاوەڕوانیی وەبەرهێنەرانە بۆ بڕیارەکانی داهاتووی بانکی ناوەندیی ئەمریکا فیدراڵ ڕیزێرف و کاریگەرییەکانی بەهای دۆلار لەسەر کانزا گرانبەهاکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دەرەوەی ئێران: شەڕخواز نین بەڵام دەمانەوێت جەنگ بە یەکجاری کۆتایی بێت

یاسین

ئەمریکا هێرشی کردە سەر ئێران

گوران

زێڕ و زیو بازدانی گەورەیان تۆمارکردەوە

سەڵاح