zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

 

دوای ئەوەی وڵاتانی بەشداربووی کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس رایانگەیاند، گۆڕانکاری لە راپۆرتی مانگانە و ساڵانەدا دەکەن و بەبێ ئاماژەدان بۆ رێژەی خواستی جیهان نرخی نەوت جارێکی دیکە دەستی بەبەرزبوونەوە کرد، لە ئێستاشدا نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەتەوە و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، پاش ئەوەی نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بەهۆی ئاشکراکردنی خواستی جیهان بۆ سەر نرخەکەی، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بە رێژەی ٠.٨٣٪ دەستی بەبەرزبوونەوە کرد، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٨٠ دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات لەبارەی کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، بەردەوام دەبن لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان و لە ئێستاشدا خواستی بازاڕەکان بۆ نەوت تا سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بە پارێزراوی ماوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بنگەهێ ئازادی یێ ساخلەمی ل دومیز هاتە ڤەکرن

یاسین

وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا پێنج نمره‌ بداته‌ قوتابیانی پۆلی دوازده‌

سەڵاح

باڵیۆزی وڵاتان داوایان له حکوومەتی عێراق کرد پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر بکات

یاسین