ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بانکی ناوەندی بڕێكی زۆر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار، ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق خستنەڕووی دۆلاری زیاد کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، 11ی 6ی 2024، بانکی ناوەندیی عێراق، بڕی 279 ملیۆن و 109 هەزار دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەو بڕەدا تەنیا 32 ملیۆن و 540 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینەیە، 246 ملیۆن و 569 هەزار دۆلاریش بە شێوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی بووە.

بەرزکردنەوەی فرۆشی دۆلار لەکاتێکدایە، چەند ڕۆژێکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار بەردەوامە له دابەزینە.

ئەمڕۆ 100 دۆلار هاوتای 147 هەزار و 100 دینارە، لە کاتێکدا لە سەرەتای مانگ بە 144 هەزار و 700 دینار بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

چین خێراترین شەمەندەفەری لە جیهان دروست کرد

یاسین

پشووی فەرمانبەران درێژکرایەوە

یاسین

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوا دەكات هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە

گوران