zagros news agency

ماموستایەکی ئایینی شاری بۆکان حوکمی ئێعدامی بۆ زیندانی هەتاهەتایی دابەزی

چەند ڕۆژێک دوای پەسندکرانی سزای سێدارەی مەلا محەمەد خزرنەژاد، تەمەن 45 ساڵ و خەڵکی بۆکان لەلایەن دیوانی باڵای دادگای ئێرانەوە، ئاژانسی هەواڵی دەسەڵاتی دادوەریی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند، لەسەر داوای کۆمەڵێک لە زانایانی ئایینیی سوننە سزاکە بۆ زیندانی هه‌تاهەتایی کەم کراوەتەوە.
پێشتر لقی سێی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی فەساد لەسەر زەوی و زیانگەیاندن بە یەکپارچەیی و سەربەخۆییی وڵات و پڕۆپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سزای سێدارە و 16 ساڵ زیندانی بەسەر ئەم ماموستا ئایینیەدا سەپاندبوو و ئەم سزایە لەلایەن دیوانی باڵای دادگای ئێرانەوە پەسند کرابوو.
ئەـ مامۆستا ئایینییە لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ئیراندا ڕۆژی 19ـی تشرینی دووەمی 2022 بەهۆی گوتارێکییەوە لە ڕێوڕەسمی یادی یەکێک لە کوژراوانی خۆپێشاندانەکان لە شاری بۆکان دەستگیر کرابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “Project Hail Mary” داهاتێکی زۆر کۆدەکاتەوە

ART

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

یاسین

سەرۆک وەزایرنی پێشوتری ئیسرائیل: ئیسرائیل ناتوانێت بەتەنیا ئێران بڕووخێنێت

سەڵاح