zagros news agency

شاندێکی سۆمۆ سەردانی وڵاتی ئەندەنوسیای کرد

شاندێکی كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی بەسەرۆکایەتی (د. حمدی شنگالی) بەمەبەستی به‌بازاڕكردنی نه‌وت سەردانی وڵاتی ئەندەنوسیای کرد و لەسەر پرسی نەوت گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کرد.

د.حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ لە وەزارەتی نەوتی عێراق سەرۆکایەتیی شاندەکەی کۆمپانیای سۆمۆی کرد بۆ وڵاتی ئەندەنوسیا، لە سەردانەکەدا تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەیست بە بەرهەمهێنانی نەوت دەکرێت.

هاوکات برەودان بە پەیوەندیەکان لە بواری وزە و پێشخستنی زیاتری کەرتی نەوت و بەرهەمهێنانی وزە بەشێکی دیکەی کارنامەی سەردانەکەبوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى

یاسین

لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم دەکرێت

سەڵاح

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان و جیهان

سەڵاح