ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان گەیشتە دارایی عێراق

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەست کەوتووە، دوای چارەسەرکردنی هەموو گرفتەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 21/7/2024، لیستی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بەڕێ کرا و بە سیدی و كاغەز گەیشتە دارایی عێراق.

مانگی پێشوو، لە ڕۆژی 27/6/2024، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی شەشی بۆ بەغدا نارد و ڕۆژی شەممە 29/6/2024 لیستەکە گەیشتە دارایی فیدراڵ.

رۆژی 4/7/2024، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 231 ملیاری دیناری تەمویلی مووچەخۆرانی مانگی شەشی بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە كرد و دەست بە دابەشكردنی مووچە كرا.

پێشتر، د. محەمەد زراری، بەڕێوەبەری گشتی له دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان،  ڕایگەیاندبوو: “مانگانە لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران و هێزە ئەمنییەکان لای ئێمە وردبینى دەکرێت و پاشان بۆ بەغدا دەنێردرێ.”

لای خۆیەوە، د. شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق،  ڕایگەیاند: “بڕیارە ئەم هەفتەیە لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت بکرێت، بە دڵنیاییەوە دوای گەیشتنی لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە دارایی عێراق، ڕاستەوخۆ وردبینی دەست پێدەکات و پاشان تەمویل دەنێردرێ.”

ئاماژەی بەوەش دا، لە مانگی ڕابردوودا دارایی عێراق لە 23ی 6 دەستی به دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی دامودەزگاکانی عێراق کرد.

شوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار

باران بارین بەردەوام دەبێت

یاسین

کارەکانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر راگیران

یاسین

یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتیوانی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌

سەڵاح