zagros news agency

سەرۆک بارزانی بۆ شێخ عومەر عەلی: خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە شێخ عومەر عەلی ڕاکان دەکات، بەهۆی کۆچی دوایی شێخ عەلی ڕاکان. هاوکات دەڵێت: “خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.”
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەڕێز شێخ عومەر عەلی ڕاکان بەڕێزان شێخەکانی ڕاکان بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ (عەلی ڕاکان عەبدولعەزیز ئەلجەربا)ـم پێ گەیشت.
سەرەخۆشی لە ئێوە و خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو شێخ عەلی ڕاکان و هەموو دۆست و ئاشنایانی و عەشیرەتی شەممەڕ دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
ی تەممووزی 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا هێرشی کردە سەر ئێران

گوران

نوێنەری پارتی لە میسر بۆ زاگرۆس: لە ساڵی داهاتوودا پلانمان هەیە شاندێکی بازرگانی و ڕۆژنامەوانیی میسری بانگهێشتی هەرێمی کوردستان بکەین

دڵشاد

دزەپێکردنی زانیارییەکان کێشە بۆ ڕێوڕەسمی هاوسەرگیری تایلۆر سویفت دروست دەکات

ART