سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵ بە جێگری سەرۆکی پەرلەمان ڕادەگەیەنێت، بڕیار دەرچووە و 200 ملیار دینار بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێ.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ” سەرۆکوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی پەیوەندی پێوەکردم و گوتی بڕیاری داوە بڕی 200 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت و مانگی داهاتووش ئەو بڕەی ماوە بینێرێت.”
جەختیشیکردەوە، کە “سوودانی دووپاتی کردووەتەوە بەهۆی نەبوونی نەختینە نەتواندراوە هەموو پارەکە پێکەوە خەرج بکرێت.