zagros news agency

چین بە نیگەرانییەوە لە ڕەوشی سووریا و کوژرانی هاوڵاتیانی سڤیل دەڕوانێت

ماو نینگ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئەوان لە نزیکەوە ڕەوشی سووریا لەبەرچاودەگرن و نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە کوژران و زیانەکانی شەڕی ناوخۆی سووریا دەردەبڕن کە ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتۆتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین جەختی کردەوە پێویستە هەموو لایەنەکان شەڕ و پێکدادانە چەکدارییەکان و کردەوە دوژمنکارانەکان ڕابگرن و ئاسایشی هاووڵاتیانی سڤیل بە شێوەیەکی جیددی بپارێزن.
هەروەها داوای کرد کە پابەندی و ڕێزگرتن بۆ بنەماکانی بەشداری پێکردن هەبێت و پلانێکی نوێ بۆ ئاوەدانکردنەوەی نیشتمانی دابڕێژرێت کە لەگەڵ ویستی گەلی سووریا بگونجێت و لە ڕێگەی گفتوگۆوە بێت.
چین ئاماژەی بەوەش کرد کە پێویستە ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا بگیرێت و کێشەکان لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێن بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری دەکرێت

یاسین

ئوردن… نزیکەی 30 کەسیان لەسەر مردنی حاجیان دەستگیر کران

سەڵاح

فەرمانده‌ی سوپای پاسداران ئەساندنەوەی مەیدانێکی گازی لە کەنداو لە نانی شەو پێویست‌ترە

سەڵاح