zagros news agency

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

 

لە ئەنجامی پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی دەریای سور نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7-3-2024 بە گوێرەی پێنوێنی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا تێکڕای دەستخستنی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٩ دۆلار و ٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بە هەمان شێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

هاوکات، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، بەمەبەستی سەقامگیربوونی خواست و نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا جارێکی دیکە بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان تا رۆژی ١ـی حوزەیران درێژکرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک بەرزبوەتەوە

دڵشاد

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح