zagros news agency

بۆ رێكارێكی لێخۆشبوون لە پێشینەی خانووبەرەی كەسوكاری شەهیدان نووسراوێك كرا

 

بڕیار درا كوڕ و كچی شەهید و خوشك و برای شەهید كە پێشینەی خانووبەرەیان بە ناوی هاوسەرەكانیان وەرگرتووە، تۆمار بكرێن.

بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروبار شەهیدان كە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی كاروباری شەهیدان رەوانە كراوە، ئاماژە بەوە دراوە كە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی لێخۆشبوون لە پێشینەی خانووبەرە لە كەسوكاری شەهیدان، بەشێك لە كەسوكاری شەهیدان دەتوانن فۆڕمەكە پڕ بكەنەوە.

لە نووسراوەكەدا هاتووە: “كوڕ و كچی شەهید و خوشك و برای شەهید كە پێشینەی خانووبەرەیان بە ناوی هاوسەرەكانیان وەرگرتووە، لای خۆتان تۆماریان بكەن.”

ئاماژەی بەوەش دراوە: “بەمەرجێك ئەوانە تۆمار بكەن كە گرێبەستی هاوسەرگیری لەگەڵ فۆڕمەكان هاوپێچ بكرێـت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “جيران” لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان نمایش دەکرێت

ART

سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش دەکات

دڵشاد

باران بارین بەردەوام دەبێت

یاسین