zagros news agency

عێراق: داهاتی نانەوتی نۆ مانگی ڕابردوو 14 ترلیۆن دینار بووە

داهاتە نانەوتییەکانی عێراق لە ماوەی نۆ مانگی یەکەمی ساڵی 2024داو بە ڕێژەی 198% گەشەی کردووە و گەیشتووەتە 12.3%.
مەنار عوبەیدی ڕاوێژکاری ئابووری ڕایگەیاند، “کۆی داهاتی نانەوتی عێراق لەم ماوەیەدا 14 ترلیۆن دیناری عێراقی بووە، کە لە هەمان ماوەی ساڵی 2023، نزیکەی 4.7 ترلیۆن دینار بووە”.
مەنار گوتیشی: “سەرەڕای کەمبوونەوەی داهاتەکان لە دەرئەنجامی باج لەسەر داهات و سامان بە ڕێژەی17%، هەروەها زیادبوونی باجی کاڵاکان بە ڕێژەی 275% و زیادبوونی پشکی بودجە لە قازانجی کەرتی گشتی بە ڕێژەی 243% بەشداربووە لەم زیادبوونە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە دوای ساڵی 2003ەوە، ئەمە یەکەمجارە داهاتی نانەوتی بگاتە 12%ـی کۆی داهاتەکانی وڵات، هەروەها داهاتی نەوت بۆ 88%ی کۆی داهاتەکان دابەزیووە.
دەشڵێت، کۆی داهاتەکانی تا مانگی ئەیلولی 2024، 114 ترلیۆن دیناری عێراقی بووە، کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2023 بە ڕێژەی 19% زیادی کردووە، کە 95.85 ترلیۆن دیناری عێراقی بووە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هه‌ولێر: ڕێکارەکارەکانى هێنانەکایەیى قەزایی تەقتەق دەستى پێکرد

سەڵاح

ڕوانگەی سووریا: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 25 کەس لە سووریا کوژراون،

یاسین

نەتەوە یەکگرتووەکان: 16.5 ملیۆن هاووڵاتی سووری پێویستیان بەهاوکاریی مرۆییە

سەڵاح