zagros news agency

نەتەوە یەکگرتووەکان: 16.5 ملیۆن هاووڵاتی سووری پێویستیان بەهاوکاریی مرۆییە

ڕێکخەری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری مرۆیی لە سووریا، د. ئادەم عەبدولمەولا، ڕایگەیاند، نزیکەی 16.5 ملیۆن کەس لە سووریا پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە، جگە لەو 2.5 ملیۆن ئاوارە و پەنابەرانەی گەڕاونەتەوە و زۆرێکیان ماڵەکانیان وێران بووە.
ئادەم عەبدولمەولا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی بابسی لە کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا و ئەولەویەتەکانی و پلانەکانی داهاتوو کرد و گوتی: “سووریا بەردەوامە لە گیرۆدەبوون بەدەست قەیرانی ئاوارەیی دا، تا ئێستاش زیاتر لە 6 ملیۆن سووری ئاوارەن، و زیاتر لە 6 ملیۆنیش پەنابەرن لە سەرانسەری جیهاندا.”
عەبدولمەولا ئاماژەی بەوەش کرد، لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا نزیکەی لەسەدا 24ـی خانووبەرە لە سووریا زیانیان بەرکەوتووە یان وێران بوون، سەرەڕای ئەو دۆخە نالەبارە، ئەو پارەیەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پشتیوانی لەم بوارەدا وەریدەگرێت، لە ڕادەبەدەر کەمە.
ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕوونیشیکردەوە، “تا ئێستا لەو سێ ملیار و 200 ملیۆن دۆلارەی داوامان کردووە، بۆ هاوکاری مرۆیی ئەمساڵی سووریا، تەنیا لەسەدا 14ـێ وەرگیراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا داوای دیپۆڕتکردنەوەی پەنابەران دەکات

یاسین

لە کۆبوونەوەی جۆ بایدن و سوودانی پاڵپشتی له‌ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە کرا

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح