zagros news agency

داهاتى 10 مانگى عێراق زیاتر لە 124 ترلیۆن دینار بووە

 

وەزارەتى دارایی داهاتى 10 مانگى ئەمساڵى لە عێراق راگەیاند و بەپێی خشتەکەش نزیکەى 90%ـى داهاتى وڵاتەکە؛ داهاتى نەوتییە.

 

لە خشتە داراییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق ئەوە هاتوە کە کۆی داهاتی 10 مانگی عێراق لە ئەمساڵدا 124 ترلیۆن و 659 ملیار و 47 ملیۆن و 830 هەزار و 362 دینار بوە.

 

هەر بە پێی خشتەکان لەو بڕە پارەیە %88ی داهاتی نەوتی بوە کە دەگاتە  110 ترلیۆن و 220 ملیار و 945 ملیۆن و 501 هەزار دینار.

 

هاوکات، داهاتی نانەوتی بریتی بوە لە 14 ترلیۆن و 438 ملیار و 778 ملیۆن و 884 دینار کە دەگاتە 12%ی بودجەی گشتی عێراق.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە کۆی پێشینەکان 18 ترلیۆن و 74 ملیار و 75 ملیۆن و 887 هەزار دینار بووە و 751 دینارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

یاسین

سەرۆکی حکومەت بەدواداچوون بۆ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی هەولێر دەکات

دڵشاد

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شێخ مادح شێخ عوسمان نەقشبەندی دەکات

سەڵاح