zagros news agency

دارایی عێراق خۆی له‌ ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستان ده‌دزێته‌وه

دارایی عێراق ده‌ستی به‌ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی مووچه‌خۆرانی كرد و خۆی له‌ ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستان ده‌دزێته‌وه

جاریکی دیکە دارایی عێراق ڕوونکردنەوە لە بارەی مووچەی مانگی 12 بڵاو دەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە هۆکاری دواکەوتنەکە چەند هۆکارێکی هونەری و ژمێریاریی بووە وخۆی له‌ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستان ده‌دزێته‌وه‌.

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوی کردەوە: “فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق ڕێکارەکانی پارەداركردنی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەت و پارێزگاكانی تەواو کرد.”

ئاماژەی بەوەش داوە: “پرۆسەی پارەداركردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ ئەم مانگە هاوشانی كۆمەڵێك رێوشوێنی هونەری و ژمێریاری بوو، لەوانە وردبینیی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە هاوكات لەگەڵ كۆتاییهاتنی ساڵی دارایی و ئامادەكردنی ژمێرەی كۆتایی.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو: “رای گشتی ئاگادار دەکەینەوە كە رێوشوێنی بەپەلەمان گرتووەتەبەر بۆ خێراكردنی پرۆسەی پارەداركردن و زامنكردنی وەرگرتنی تەواوی شایستە داراییەكان لەلایەن مووچەخۆرانەوە، لەگەڵ پابەندبوون بە جێبەجێكردنی سەرجەم پێوەرەكانی كارایی و شەفافییەت.”

چەند ڕۆژێکە پەرلەمانتاران و میدیاکان باسی گرفتی نەختینە و دواکەوتنی مووچە دەکەن و ئەم ڕوونکردنەوەی دارایی عێراقیش دووەم ڕوونکردنەوەیە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا.

چاودێران ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی مانگی 12ی خۆی دابه‌ش ده‌كات، كه‌چی خۆی له‌ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دزێته‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

فازڵ میرانی پەیامێک ئاڕاستەی سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی كوردستان و كەناڵ و ئۆرگانەكانی میدیای كورد دەکات

یاسین

د. نه‌هله‌ ئه‌فه‌ندی” حكوومه‌تی عێراق به‌رپرسه‌ له‌دابین كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران”

یاسین

عێراق هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیانی

یاسین