zagros news agency

نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

 

پاش ئەوەی نرخی نەوت بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە نزمیدا جێگیر بوو، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 12-3-2024، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 82 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى پێش خۆى نرخەکەى 86 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش بە 78 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی 60 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

لەلایەکی تریشەوە کەمکردنەوەی هەناردەکردنی رۆژانەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان لەلایەن وڵاتانی بەژداربووی ئۆپیک پڵەس بەتایبەت عێراق و سعودیە لە وڵاتانی عەرەبیدا نەبووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەڵکوو تا ئاستێکی بەرچاو بە جێگیری ماوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران: ئەوانەی زانیاریان لەسەر هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران هەیە بەرپرسیارن

سەڵاح

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: عێراق ڕووبەڕووی گەورەترین قەیرانی ئابووری دەبێتەوە لە مێژووی خۆیدا

سەڵاح

Apple لە کۆنگرەی WWDC2025 سیستەمێکی نوێی نمایش کرد

یاسین