ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەغدا پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نەبووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە “بەغدا پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نەبووە.”

وەزارەتیی دارایی دەشڵێت : “داهاتی نانەوتیمان ڕادەستی بەغدا کردووە و بە شێک لە داهاتی ناوخۆ لە خەرجییەکانی حکوومەت خەرج کراوە.”

ڕاشیگەیاند “بەغدا پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕاگرتووە و مووچەی خانەنشینانی بە گوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵ زیاد نەکردووە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

لەسەر ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەت دوو هۆڵی ڕۆشنبیری نۆژەن دەکرێنەوە

سەڵاح

دەزگای هەواڵگریی تورکیا کوشتنی بەرپرسێکی پەکەکەی لە قامشلۆ راگەیاند

یاسین

پردی مورتکەی گچکە نۆژەنکرایەوە

یاسین