zagros news agency

سعوودیە: چارەسەری دوو دەوڵەت کلیلی سەقامگیری ناوچەکەیە

 

فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بەدی نایەت، تا شەڕی غەززە کۆتایی پێ نەیەت و دەوڵەتی فەڵەستینی دانەمەزرێندرێت.

فەیسەڵ بن فەرحان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بەدی نایەت تا شەڕی غەززە نەوەستێت و ئازارەکانی فەڵەستینییەکان کۆتایی پێدێت، چونکە هیچ متمانە و هۆکارێک نییە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە کاتێکدا کوشتن و وێرانکاری لە کەرتی غەززە بەردەوامە.

وەزیری دەرەوەی سعوودیە ئاماژەی بەوەش کرد، دوای ئەوەی باس لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین دەکرێت، ئەوکات دەتوانین باس لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بکەین.

گوتیشی: دەبێت یەک نوێنەری گەلی فەڵەستین هەبێت ئەویش دەسەڵاتی فەڵەستینە، داننان بە دەوڵەتی فەلەستین ئەرکێکی لە مێژینەیە و نابێت بە ڤیتۆی ئیسرائیلەوە ببەسترێتەوە.

فەیسەڵ بن فەرحان، باسی لەوەش کرد، سعوودیە پێی وایە کە چارەسەری دوو دەوڵەت کلیلی سەقامگیری ناوچەکەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات

یاسین

ئەحمەد وەحیدی وەک جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران دیاریکرا

یاسین

سەرۆکی حکومەت پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان – سماقووڵیی بەسەر دەکاتەوە

یاسین