بەرپرسێک ئاشکرای دەکات و وانەبێژانی پێشوو و مامۆستایانی ئێستای گرێبەست ئاگادار دەکاتەوە، ”سبەی مووچەی دوو مانگیان دابەش دەکرێت“.
بەرپرسێکی ژمێریاری لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: “بڕیارمان بۆ هاتووە و ئێمەش پەروەردەکانمان ئاگادار کردووەتەوە و فەرمان بۆ گەنجینەکانیش چووە، سبەی لە هەولێر و دهۆک، مامۆستایانی گرێبەست، كە پێشتر وانەبێژ بوون، مووچەی مانگی (یەکی 2025 و مانگی حەوتی 2024)یان پێکەوە خەرج دەکرێت.”
پێشتر لە سنووری هەموو پەروەردەکانی سنووری سلێمانی لە 15ی12ی2025، هەردوو مووچەی مانگی حەوت و هەشت خەرج کراوە.
سەرچاوەکەی وەزارەتی پەروەردە، ئەوەشی خستە ڕوو، لە هەوڵدان مووچەی مانگی هەشتیش بەم نزیکانە بدرێ.
بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 14ی دارایی، ئەو مامۆستایانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش، 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.