zagros news agency

ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان: جەهەپە هەوڵی دژە دیموکراسی دەدات

ڕاوێژکارێکی سەرۆککۆماری تورکیا ڕایدەگەیەنێت پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) هەڵمەتی دژەگەندەڵی لە شارەوانییەکان وەک بیانوو بەکار دەهێنێت بۆ هەنگاوی دژە دیموکراسی و داوا دەکات هەموو لایەنەکان پشتگیری لە پڕۆسەی ئاشتی و دەستووری نوێ بکەن.
مەحمەت ئۆچووم، سەرۆکی دەستەی سیاسەتە یاساییەکانی سەرۆککۆماری تورکیا و ڕاوێژکاری باڵای ئەردۆغان، ڕایگەیاند، پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە گەندەڵی لە شارەوانییەکان دەکاتە بیانوو و هەڵسوکەوتی دژ بە دیموکراسی دەکات.
ئۆچووم گوتی: “سەرۆکی گشتیی جەهەپە لەم دواییانەدا زمانی هەڕەشە لە دژی داواکارانی گشتی و دادوەران و بەرپرسانی دەسەڵات بەکار دەهێنێت و ئەم هەڵسوکەوتانە هەمووی دژی یاسا و دیموکراسین.”
ناوبراو ئاماژەی بە گرنگیی پڕۆسەی ئاشتی کرد و گوتی: “پێویستە جەهەپە بەبێ هیچ مەرجێک پشتگیری لە پڕۆسەی ‘تورکیای بێ تیرۆر’ و داڕشتنی دەستوورێکی نوێ بکات، کە نوێنەرانی ڕاستەقینەی گەل بەشداری تێدا بکەن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا کاروانێکی هێزەکانی ڕەوانەی باکووری رەققەی سووریا کرد

سەڵاح

گەشتە ئاسمانیەکان لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستی پێکردەوە

یاسین

پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

یاسین