zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بە زیاتر لە 85 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەکساس دابەزیوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 85 دۆلار 39 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخەکەی دولارێک و 27سەنت دابەزیوە.

هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش بە 80 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی دولارێک و 6 سەنت دابەزیوە.

هۆکاری بەرزبوونەوەکانی نەوت لە هەفتەکانی رابردوودا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ماوەی شەش مانگە، جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل و گرژییەکانی دەریای سوور لەنێوان ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی و گروپە چەکدارەکانی یەمەن سەری هەڵداوە و ئەوەش بووەتە هۆی بەرزی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا و هێرشەکانی ئۆکرانیاش بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی روسیاش هۆکارێکه بو بەرزی نرخی نەوت لە جیهاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەم پارتی: ئۆجەلان کۆتایی ئەم مانگە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوە

سەڵاح

حکوومەتی عێراق قەرزداری حکوومەتی هەرێمی کوردستانە

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە

یاسین