zagros news agency

دۆلار گەیشتە سەروو ١٠٦ هەزار تمەن

لە بەیانیی ڕۆژی دووشەممەوە، نرخی برابەری دۆلاری ئەمریکایی بەرانبەر ڕیالی ئێرانی گەیشتە سەروو ١٠٦ هەزار و ٤٨٠ تمەن، بەم شێوەیە لە ماوەی کەمتر لە پێنج ڕۆژدا نرخی برابەری دۆلار لە ئەمریکا بە ڕێژەی ١١٪ ڕووی لە هەڵکشان کرد.
نیوەڕۆی دووشەممە، نرخی برابەری دۆلار لە نێوان ١٠٦ هەزار و ٢٠٠ بۆ ١٠٦ هەزار و ١٨٠ تمەن لە نوساندندا بوو، پێشبینی دەکرێت ڕەوتی سەرکەوتنی دۆلار بەردەوام بێت. جێبەجێکردنی “میکانیزمی ماشە” و بنبەست لە دانوستاندنە ناوکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و هەروەها هەڕەشە پەیوەندیدارەکان بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل، بازاڕی دراوی ئێرانی لە دوانیوەڕۆی چوارشەممەوە تووشی شڵەژانێکی توندی کردووە کە ڕیکۆردی بەرزترین نرخی دۆلاری ئەمریکایی و هەروەها داکەوتنی بەهای دراوی نەتەوەیی ئێرانی شکاندووە.
ژووری بازرگانیی ئێران پێشبینی کردووە کە تا کۆتایی ساڵی زایینیی ئێستا و گەڕانەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان دژی تاران، نرخی برابەری دۆلار دەگاتە ١٦٥ هەزار تمەن و ڕێژەی هەڵاوسان دەگاتە ٩٠٪.
هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئابووری، گەیشتنی دۆلار بە سەروو ١٠٦ هەزار تمەن و نوسانەکانی نیوەڕۆی ئەمڕۆیان بە “ئارامی پێش زریان” ناو بردووە.
نرخی دۆلار لە ئێران لە کاتێکدا ڕوو لە بەرزبوونەوەیە کە دراوی نەتەوەیی ئەمریکا تووشی قەیرانێکی کەم وێنە بووە لە ساڵانی ڕابردوودا و بەردەوام بەهای دادەبەزێت بەهۆی سیاسەتە دارایییە شێواوەکانی حکوومەتی ترامپ بەرانبەر دراوە باوەڕپێکراوە جیهانییەکان وەک یۆرۆ، فرانکی سویسری و پاوەندی بەریتانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای سووریا بە 17 درۆنان هێرشی کردە سەر باشووری ئیدلب

سەڵاح

کەشناسی هەرێم : پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

سەڵاح

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئاگادارییه‌كی بەپەلەی بۆهاووڵاتیانی کەرکووک و دەوروبەری بڵاوكرده‌وه‌

سەڵاح