zagros news agency

رخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە جێگیری ماوەتەوە

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بە زیاتر لە 87 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەکساس بە جێگیری ماونەتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 87 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.

هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش بە 83 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی جێگیرە.

هۆکاری بەرزبوونەوەکانی نەوت لە هەفتەکانی رابردوودا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ماوەی شەش مانگە، جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل و گرژییەکانی دەریای سوور لەنێوان ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی و گروپە چەکدارەکانی یەمەن سەری هەڵداوە و ئەوەش بووەتە هۆی بەرزی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا و هێرشەکانی ئۆکرانیاش بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی روسیاش هۆکارێکه بو بەرزی نرخی نەوت لە جیهاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆژنامەی هارێتز: ئەورووپا و ئەمەریکا مەرجی پێدانی ڕگەزنامەیان بە هاووڵاتیانی ئیسرائیل قورس کردووە

سەڵاح

کەشناسی: پلەکانی گەرما کەمێک نزم  دەبێتەوە

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە میر و ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدیان دەکات

سەڵاح