zagros news agency

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە چوارچێوەی راسپاردە و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران، تەواوی پابەندییەکانی خۆی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ جێبەجێ کردووە. واژۆی بە سەرجەم کۆمپانیاکانی نێوخۆ و بیانی کردووە، جگە لە یەک کۆمپانیای بیانی تاكوو ئێستا ئەو ڕێککەوتنەی واژوو نەکردووە کە کاریگەریی لەسەر ڕێکەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان وەزارەتمان و کۆمپانیاکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ نییە. هەروەها وەڵامی ڕەزامەندییەکانی وەزارەتمان و کۆمپانیاکان لە (٢٣)ی ئەم مانگە بە نووسراوی فەرمی ناردووەتە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، بۆیە چاوەڕوانین وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بو ئیمزاکردنی ڕێککەوتنەکە وەڵاممان بداتەوە، تاوەکوو بە زووترین کات کۆمپانیای سۆمۆ دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بکات و بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی عێراق پابەندییە داراییەکانی بودجەی سێ ساڵی کۆتایی پێدەهێنێت

یاسین

​نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

سەڵاح

ئۆپێک پشکی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراقی بۆ ساڵی داهاتوو بەرزکردەوە

یاسین