نرخی دۆلاری ئەمریکا لە بازاڕی ئازادی ئێران لە ماوەی کەمتر لە 10 ڕۆژدا ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد و ڕۆژی سێشەممە ٢ی نیسان گەیشتە نزیکەی 63 هەزار تومەن.
کەمتر لە ٩ ڕۆژ لەمەوبەر و بەهای تومەنی ئێرانی لە کاتێکدا ئێرانییەکان لە ناوەڕاستی ئاهەنگی نەورۆزدا بوون، ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد و گەیشتە ٦١ هەزار و ٣٥٠ تومەن.
پێش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٢ی نیسان، دوابەدوای ئەو هێرشەی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە سوریا کردی، نرخی دۆلار ژمارەیەکی پێوانەیی دیکەی تۆمارکرد و هەر دۆلارێکی ئەمریکا بۆ ٦٢ هەزار و ٩٠٠ تومەن بەرزبووەوە.
هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، نرخی یەک یۆرۆ بۆ ٦٧ هەزار و ٥٠٠ تۆمەن بەرزبووەوە و یەک پاوەندی بەریتانیش بۆ ٧٨ هەزار و ٩٠٠٠ تۆمەن هەڵگەڕا.
هەروەها نرخی دیناری عێراقی گەیشتە 47 هەزار و 950 تۆمەن.