zagros news agency

ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچونەوەی مانگی ئەیلوول ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

سبەی پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.

ئەمڕۆ سێ شەممە ( ١٨ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ) ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجی وداهاتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلوول بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردرا.

سبەی چوار شەممە ڕێکەوتی ( ١٩ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ) بڕی ( ١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلوول بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
١٨ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێباز حەملان: فشارێكی زۆر لە حكوومەتی عێراق دەكەین بۆ ئەوەی پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆ بنێرێت

سەڵاح

سۆمۆ: زیادکردنی پشکی عێراق له بەرهەمهێنانی نەوت کاریگەریی لەسەر نرخی جیهانی نابێت

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

سەڵاح