zagros news agency

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بە زیاتر لە 89 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەکساس دابەزیون.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 89 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخەکەی دۆلارێک و 34 سەنت دابەزیوە.

 

هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش بە 85 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی دۆلارێک و 24 سەنت دابەزیوە.

 

روداوە جیهانییەکان، بەردەوام کاریگەریی راستەوخۆ دەکەنە سەر نرخى نەوت لە جیهاندا، رێکخراوى ئۆپیک و هاوپەیمانەکانى بە سەرۆکایەتیی روسیا کە بە ئۆپیک پڵەس ناسراون، رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەى تێکڕاى 2.2 ملیۆن بەرمیل نەوتى رۆژانە و سعودیەش بەشێوەیەکى خۆبەخشانە رازیبو لەسەر کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت لە وڵاتەکەی لەپێناو جێگیربونی نرخى نەوت لە جیهاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم دەکات

سەڵاح

ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکی ئافرەت دەستگیر دەکات

یاسین

3400 گەشتی ئاسمانی لە ئەڵمانیا هەڵوەشێنرایەوە

سەڵاح