zagros news agency

3400 گەشتی ئاسمانی لە ئەڵمانیا هەڵوەشێنرایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، کارمەندانی سەندیکای ڤێردی، لە 11 فڕۆکەخانەی گەورەی ئەڵمانیا لەسەر مووچە مانیان گرت، کە بەهۆیەوە 3400 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشایەوە و گەشتی 510 هەزار کەسیشی پەکخست.

کارمەندانی خزمەتگوزاری گشتی و خزمەتگوزاری زەمینی و ئاسایشی فڕۆکەوانی مانیان گرتووە، هاوکات ڕابیتەی فڕۆکەخانەکانی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، هیچ سەرنشینێک ناتوانێت سواری فڕۆکە بێت لە فڕۆکەخانەی فرانکفۆرت، کە قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەی وڵاتەکەیە، ئەمەش لەکاتێکدایە پێشبینی دەکرێت کاریگەریی لەسەر گەشتە ترانزێتەکانیش دروست بکات.

سەندیکاکە داوای زیادکردنی مووچەی 8%ـی کارمەندەکان دەکات، کە لانیکەم دەکاتە 350 یۆرۆ لە مانگێکدا، هەروەها 3 ڕۆژییش مۆڵەتی زیادە بۆ 2 ملیۆن و 500 هەزار کرێکار، کە تائێستا خاوەنکارەکان هیچ ئۆفەرێکیان پێشکەش کارمەندەکان نەکردووە.

یواکیم لانگ، سەرۆکی کۆمەڵەی گواستنەوەی ئاسمانی ئەڵمانیا، مانگرتنەکانی بە نەگونجاو وەسف کرد، داوای یاسای نوێی کرد بۆ کۆنترۆڵکردنی مانگرتنەکان.

سەندیکای ڤێردی، لە پێنج سەندیکای کرێکارانی ئەڵمانیا پێکهاتووە،هەروەها ئەندامی یەکێتی ئەڵمانیایە بۆ سەندیکای کرێکاران ‘DGB’، کە نزیکەی 1.9 ملیۆن ئەندامی هەیە، بەدووەم گەورەترین سەندیکا دادەنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

مەسرور بارزانی: لە یادی 11ی ئاداردا، جەخت لە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە

سەڵاح

فه‌رهاد كه‌ركووكی بۆ زاگرۆس: هەلومەرجەكە گۆڕاوە حكوومەت پێك دەهێندرێت

سەڵاح