zagros news agency

ئۆتۆمبێل بە قیست دەدرێت بە مامۆستایان

سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیست بە مامۆستایان دەستپێدەكاتەوە، مامۆستایان لەئەمڕۆوە دەتوانن دەست بە مامەڵە بكەن.

عیسا حوسێن، سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ نوێنەرانی كۆمپانیای جیلی دانیشتین، گەیشتینە لێكتێگەیشتن بە پێدانی ئۆتۆمبێل بە مامۆستایان بە قیستی 60 مانگ یەعنی پێنج ساڵ، و بە داشكاندنی لەسەدا هەشت لە  نرخەكەی، جگەلەوەش كەمكردنەوەی 400 هەزار دینار لە نرخی گشتیی ئۆتۆمبێلەكە, وە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەش هەر بەخۆڕاییە.

مەرجەکانی ڕاکێشانی ئۆتۆمبێل بە قیست ئەمانەیە: مەرجە نووسراوی پشتگیریی یەكێتی مامۆستایان ببەن، لەگەڵ ئامادەكردنی دوو كەفیل كە یەكێكیان فەرمانبەری حكومی بێت.

پێشەکی ئۆتۆمبێلەکە پێنج ملیۆن دینارە، قیستەکانیش بە ماوەی بە ماوەی پێنج ساڵ دەدرێت  بەپێی نرخی ئۆتۆمبێلەكە کە لە نێوان  300 هەزار دینار بۆ 400 هەزار دینار دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەردەوامە لە دابەزینەکانى

سەڵاح

تومەنی ئێرانی سەدا 13 بەهای خۆی لەدەستدا

سەڵاح

بانکێکی دیکە بەشداری لە پرۆژەی (هەژماری من) دەکات

یاسین